![]() | ![]() | ![]() | ![]() |
|---|---|---|---|
![]() | ![]() |
مێژووی
پڕۆژە
کەی ئەم پڕۆژەیە دەستی پێکرد؟
لە کوردستاندا زانیاری تەندروستی بەشێوەیەکی سیستەمیانە کۆنەدەکرایەوە، یاخود لەسەر کاغەز کۆدەکرایەوە نەوەک بە شێوازی ئەلەکترۆنی، ئەمەش وایدەکرد کە قورس بێت زانیاری رێکخراو و پشت بەستوو بەدەست بکەوێت لەسەر تەندروستی دانیشتووان، بۆیە وا پێویست بوو لەسەر دووبارە بونیادنانەوەی سیستەمێکی تەندروستی کاریگەر کە لەتوانایدا بێت لە ئاست داواکارییە تەندروستییەکانی خەڵکدا بێت.
بۆیە لە مانگی شەشی ٢٠١٥ دا پرۆژەکە دەستی پێکرد بە دەستپێکێکی نێودەوڵتی، لایەنی مادی دابین کرا لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەزگای هاوکاری ئیتاڵی بە یارمەتی زانکۆی تۆرڤێرگاتا لە شاری ڕۆما
قۆناغەکانی بەرەوپێش چوونی پرۆژەکە
قۆناغی تاقیکردنەوە: لەم قۆناغەدا کە دەستی پێکرد لە مانگی شەشی ٢٠١٥ دا، یەکەم هەنگاو ناساندنی چەند مەڵبەندێکی تەندروستی وچەند نەخۆشخانەیەک بوو بە پرۆژەکە بە پشت بەستن بە چەند تایبەتمەندییەک. لە هەنگاوی دووەمدا دەستمانکرد بە هەڵبژاردنی فۆرمێکی سۆفتوێر(DHIS2 ) کە تاقیکرابۆوە و گونجاوو بوو بۆ ناوچەکە و سیستەمی کۆدیی (ICD-10). لە هەنگاوی سێیەم دا، وانەیەکی ڕاهێنان پێشکەش کرا بە شارەزایانی تەندروستی لەسەر بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە تەندروستییەکان و چاودێریکردنی پەتاکان .
دواتر لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا، نزیکەی ٢٩فەرمانگەی تەندروستی (١٦) مەڵبەند و (١٣) نەخۆشخانە بە ئینتەرنێتەوە بەستران، کە ئەمانەش دەستیان کرد بە کۆکردنەوەی ئەنجامی نەخۆشی هەموو نەخۆشێك.
قۆناغی جێبەجێ کردن: ئەم قۆناغە دەستی پێکرد لە ساڵی ٢٠١٨ دا، بە کردنەوەی چەند مەڵبەندێکی نوێ و زیادکردنیان بۆئەو مەڵبەندانەی کە لە پێشووتردا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدا چالاک کرابوون. هەموو کەسانی شارەزا لە بواری تەندروستیدا لەو مەڵبەندانەدا پێشتر فێرکرابوون لەسەر کۆکردنەوە و شیکردنەوە و پۆلینکردنی نەخۆشییەکان. هەروەها لە ڕێگەی (ڕاهێنانی ڕاهێنەران) جیبەجێ کرا بۆ بەدەستخستنی ستافی نوێ لەو شوێنانەدا کە بتوانن بەردەوامی بدەن بە پرۆژەکە.
لە ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ دا، زانکۆی تۆرڤێرگاتا لە ڕۆما وەک بەشیک لە پرۆژەکە هەستا بە دابین کردنی ٦ شوێن لە دکتۆرا تایبەت بە پرۆژەکە. لە مانگی ٩ی ٢٠١٩ دا ٥٩ مەڵبەندی تەندروستی و نەخۆشخانە کرابوونەوە لەلایەن کەسە ڕاهێنراوەکان بۆ ئەوەی ببن بە بەشێک لە پرۆژەکە.
لە ئیستادا
لەئەمڕۆدا پرۆژەکە لە دەستەیەک لە مەڵبەندی تەندروستی و نەخۆشخانەی حوکمی بڵاوکراوەتەوە لە هەر چوار پارێزگاکانی هەرێم کە زانیارییەکان داخڵی یەکەی چاودێری تەندروستی دەکەن و سەدەها هەزار داتای تەندروستی لە نەخۆشخانەکان کۆدەکەنەوە.
لە داهاتوودا
ئەم لیستەی خوارەوە ئاماژەیە بۆ نەخۆشخانەکان و مەڵبەندە تەندروستییەکان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم( هەولێر، سلێمانی،دهۆک،هەڵەبجە) کە سیستەمی زانیاری تەندوستیان چالاک کردووە.






